السبت، 9 فبراير 2013

ورده‌كاری‌ هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ئێن ئاڕتی‌

14
‌ 7254 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه 9/2/2013 20:07:00
دوانیوه‌رۆی‌ ئه‌مڕۆ، زیاتر له‌ 300 هاوڵاتی‌ له‌لایه‌نگران و ئه‌ندامانی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان، له‌به‌رده‌م باره‌گای‌ كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی‌ له‌سلێمانی‌ كۆبونه‌وه‌، وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕێنێك به‌رامبه‌ر به‌ موداخه‌له‌یه‌كی‌ ته‌له‌فۆنی له‌یه‌كێك له‌به‌رنامه‌كانی‌ ئێن ئاڕ تی‌ دا.

سه‌ره‌تا كاتژمێر 3.50 خوله‌كی دوانیوه‌رۆ، ئافره‌تێك هاته‌ به‌رده‌م كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی‌ و رایگه‌یاند كه‌له‌ ڕێكخراوی‌ پارتیه‌وه‌ ئاگاداریان كردۆته‌وه‌ كه‌بچێته‌ به‌رده‌م ئێن ئاڕ تی‌ چونكه‌ گردبونه‌وه‌یه‌ك هه‌یه‌، دوابه‌دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ كاتژمێرێكدا ژماره‌ی‌ هاوڵاتیه‌كان له‌ 300 كه‌س زیاتر بوون‌و ژماره‌یه‌ك پاصی كۆسته‌ریش هاوڵاتی‌ ده‌هێنایه‌ ناو گردبونه‌وه‌كه‌و خۆپیشانده‌رانیش به‌هوتافی لایه‌نگیری پارتی‌ و بارزانی‌.. دروشمیان دژی‌ كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی‌ به‌رزكرده‌وه‌ و ویسوتیان بێنه‌ ناو كه‌ناڵه‌كه‌وه‌.

له‌گه‌ڵ گردبونه‌وه‌ی‌ خه‌ڵكه‌كه‌دا، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس‌و چالاكیه‌ مه‌ده‌نیه‌كان گه‌یشتنه‌ شوێنی‌ گردبونه‌كه‌وه‌و نه‌یانهێشت، خۆپیشانده‌ران بێنه‌ ناو كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تیه‌وه‌.. ئێن ئاڕ تی‌ بۆ تێگه‌یشتن له‌چۆنیه‌تی‌ ڕیكخستنی‌ ئه‌و گردبونه‌وه‌یه‌، چه‌ندین په‌یوه‌ندی‌ ته‌له‌فۆنی‌ كرد به‌ په‌رپرسانی‌ پارتی‌ دیموكراتی كوردستانه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی‌ به‌رده‌ست بوون، رایانگه‌یاند كه‌ ئه‌وان ئاگاداری‌ ئه‌و گردبونه‌وه‌یه‌ نین و ئه‌وه‌ به‌بڕیاری‌ فه‌رمی‌ پارتی‌ نه‌كراوه‌.

دوابه‌دوای‌ چڕبونه‌وه‌ی‌ زیاتری‌ خۆپیشانده‌ران و توڕه‌یی خه‌ڵكه‌كه‌.. هه‌ڵۆ ئه‌حمه‌د كورده‌، به‌رپرسی لقی چواری‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان به‌یاوه‌ری‌ ژماره‌یه‌ك كادری‌ پارتی‌.. گه‌یشته‌ كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی‌ و بۆ هێوركردنه‌وه‌ی‌ خه‌ڵكه‌كه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕیوه‌به‌ری‌ ئێن ئاڕ تیدا، ووته‌یه‌كیان له‌ناو خه‌ڵكه‌كه‌دا راگه‌یاند.

له‌ووته‌كه‌یدا هه‌ڵۆی‌ ئه‌حمه‌د كورده‌، بانگه‌وازێكی‌ دا به‌خۆپیشانده‌ران و داوای‌ كرد كه‌ئه‌وه‌ی‌ لایه‌نگری پارتیه‌، ئه‌و گردبونه‌وه‌یه‌ به‌جێبهێڵێت، له‌هه‌مانكاتدا توانا عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئێن ئاڕ تی‌ له‌ناو خه‌ڵكه‌كه‌دا ناڕه‌زایی كه‌ناڵه‌كه‌ی‌ له‌سه‌ر ئه‌و موداخه‌له‌ ته‌له‌فۆنیه‌ ده‌ربڕی كه‌ هاوڵاتیه‌ك له‌سه‌ر مه‌لا موسته‌فای‌ بارزانی‌ كردویه‌تی‌ و ئه‌وه‌ی‌ به‌بێ رێزی‌ وه‌سف كرد و راگه‌یاند خه‌ڵكانێك فه‌زای ئازادی‌ كه‌ناڵه‌مان به‌كارده‌هێنن بۆ رژاندنی‌ ڕق و كینه‌یان و ئه‌مه‌ بۆ ئێمه‌ش قبوڵنه‌كراوه‌.

ئه‌وه‌بوو پاش ماوه‌یه‌ك.. خۆپیشانده‌ران به‌رده‌م كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تیان به‌جێهێشت و بڵاوه‌یان لێكرد.

ئێن ئاڕ تی‌ لێره‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌و هێرشانه‌ی‌ جارجارێك هه‌ندێك هاوڵاتی‌ له‌به‌رنامه‌ راسته‌وخۆكاندا ده‌یكه‌ین، خراپ به‌كارهێنانی‌ كه‌ناڵه‌ماندا له‌كاتی‌ په‌خشی‌ راسته‌وخۆدا كه‌ئاسان نیه‌ كۆنترۆڵ بكرێت و به‌شێكه‌ له‌سلبیاته‌كانی‌ ته‌كنه‌لۆجیای‌ په‌خشی‌ راسته‌وخۆی‌ ته‌له‌فیزیۆن.

هه‌روه‌ها ئێن ئارٍ تی‌ رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ئه‌گه‌ر له‌به‌رنامه‌كانیدا هه‌ڵه‌یه‌كی‌ دیاریكراو تێبپه‌ڕێت، ده‌بێت په‌نا ببرێته‌ به‌رده‌م رێگای‌ یاسایی و دادگاكان،نه‌وه‌ك به‌ڕێگای‌ گردبونه‌وه‌و هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت.. چونكه‌ ڕێكخستنی‌ ئه‌م جۆره‌ فشاره‌ ناشارستانیانه‌، ئازادی‌ راگه‌یاندن و ژیانی‌ سیاسی و دیموكراسی هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ و كلتوری‌ هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ریه‌كتری‌ په‌ره‌پێده‌دات.

لێره‌شه‌وه‌ ئه‌وه‌ دوپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ سه‌روماڵی ستافه‌كه‌مان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاو شاروشارۆچكه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌ئه‌ستۆی پارتی‌ دیموكراتی كوردستان و حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌، ئه‌گه‌ریش حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئاماده‌یه‌ نیه‌ بمانپارێزێت، ناچانارین داوا له‌خه‌ڵكی‌ كوردستان بكه‌ین بمانپارێزن.

هه‌روه‌ها ئێن ئاڕ تی‌ داوا له‌پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ده‌كات كه‌هه‌ڵوێستی‌ فه‌رمی‌ خۆی‌ له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه‌ ده‌ربڕێت كه‌ ئه‌مڕۆ سه‌دان لایه‌نگری‌ پارتی‌ په‌نایان بۆ برد، دوور له‌رێكاره‌ یاساییه‌كان و بێ هیچ مۆڵه‌تێكی‌ فه‌رمی‌ و دوور له‌بنه‌ما مه‌ده‌نی و شارستانیه‌كان.

فۆتۆ : هێرش سه‌نگه‌ری‌
 

كةنالىَ nrt  تو ج بضينى دىَ هةلينى

سياسةتاnrt  يائاشكراية خو تةماشةظانةكئ ساكار ذى دشيَت ثىَ بحةسيت كا كةنالةكىَ سةربةخوية يان نة و كا ب ض شيَوة ثةياما خو يا راطةهاندنىَ ئةنجامددةت. سةر هندىَ دا زور باشة دةنطيَن جودا هةبن دناظ وةلاتىَ مةدا، ذ نيشانيَن ديموكراسيةتىَ نة ومة دظيت وةلاتىَ مة لسةر بنةماييَن ديموكراسيةتىَ بهيَتة ئاظاكرن. بةلئ مخابن طةلةك جارا بتنىَ نة كةس بةلكو كةناليَن تةلفزيونى  وروذنامة ذى ذ ضارضوظى ديموكراسيا هةى دةردكةظن وهزرا وان ظةريَذيَن خراب ناكةن ييَن ل دوظدا دهيَن.
يا مخابن تر هندةك ب مةرةم ذى سنوريَن ئازاديىَ دبةزينن ودةربازدبن ذكةسا تا دطةهنة كةسانيَن خةباتكةر دبزاظا رزطارى خوازا كوردى دا كو بو نفشىَ ئيرو بوينة هيما وسونبل. يا ز هةميىَ مخابن تر ل دةمىَ رويدانةك، وةك يا ل سةرى هاتى دياركرن، ضيَدبيت هةر ئةو سياسةتا خراب يا هةى زور تر بةردةوام دبيت وثتر هةستىَ ييَن بةرامبةر برينداردكةت بو نمونة دبيذن:" ئةف رويدانة بيرا مة بكوشتنا سةردةشت عوسمان و17 شواتىَ دئينيت، و كةلتورةكىَ عةشائيرى ية بةردةوامة دناف مةدا .........". بيَطومان ييَن بةرامبةر ب مةرةما ظان ئاخفتنا باش دطةهن كو كةنالىَ nrt  رادبيت بتوماركرنا ديداران دطةل وان كةسان ييَن كو ظان رةنطة ئاخفتنيَن دبنة جهيَن بيداكرنا طرفتيَن مةزن كو رةنطةكىَ زور يىَ خراب نيشات ددةت و دور ذ وى رةنطى يىَ زوريا خةلكىَ كوردستانىَ دظيَت.
 هةكر تو  خةباتىَ بو راستطوى يىَ ويَرةكى يىَ دكةى، دكارى بطةلةك شيَوا ظىَ ثةيامىَ بطةهينى ولسةر طةلةك تةوةران كاربكى و رولةكىَ ئاظاكةر ب هةظرا دطةل ئوثزسيونى ودستهةلاتىَ كو تةوةريَن ثتر خزمةتا خةلكىَ دكةن بئازرينى ب شيَوةيكىَ ثروفيشنال و ديدار بتنىَ دطةل وى خةلكى ييَن كو كيَشةييَن طريَداى ياسايىَ دةطةل حكومةتىَ هةين، يان تةنها ديدارا دطةل وان كةسان بكةن ييَن كو ئيَك بير وبوضون هةين، هةكةر نة nrt هندةك بةرناميَن زور باش هةنة ودظيا بةردةوام بن بو نمونة وةكى وى بةرنامىَ لسةر كونترولا جورى ل كوردستانئ هاتى نيشةدان ...... ئانكو من دظيَت بيَذم nrt تو دشىَ ببىَ ية كةنالىَ ئيكةم بىَ كو  خو ئاظا بكةى لسةر بةياظىَ رةخنىَ لسةر هندةك كيَشةييَن نة ئاظاكةر كو ض موفا بو بيَشكةفتن و وةرارا كوردستانىَ تيَدا نة.
سةرةراى ئةظا من طوتى هةبوونا nrt يا فةرة ودظيا زيَدةتر سةرمايةداريَن كورد كةناليَن تايبةتمةند دهةمى بوارةكىَ ذيانىَ دا ظةكةن ضونكة ئةظة ذى ريَكةكة بةرةف دةولةتبوونىَ و ذيَرخانةكا راطةهاندنىَ يا موكم ل كوردستانئ.
دوبارة من دظيَت بيَذم nrt دظيا دوبارةبوونىَ دسياسةتا خودا بكةت و ثتر سةربةخويا خو نيشابدةت و ب ويَرةكانة كيَشةيَن كوردستانىَ بةرضاف بكةت داكو بشيَوةيةكىَ باشتر خزمةتا كوردستانىَ بكةت. سوباس